İdiris Okuduci
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
بەردە - AA
ئەرمینیا هێرشی مووشەکیی کردە سەر ناوەندی شاری بەردە ناوەڕاستی ئازەربایجان، بەپێی ئامارە بەراییەکان لە هێرشەکەدا، سێ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
ئەو مووشەکە کە لە خاکی ئەرمینیاوە ئاراستە کرابوو لە ناوەندی شاری بەردە لە دەرەوەی سنووری کارگێڕی قەرەباغ کەوتەخوارەوە و لە ئەنجامدا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
لە هێرشەکەدا، سێ ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی شارەکە بەتەواوی سووتان و چەندین شوێنکاریش زیانیان بەرکەوت.
سەبارەت بە هێرشەکە، گەواهیدەرێک لە کاسبکاران بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''لە پڕێکدا دەنگی تەقینەوەیەکم بیست. لەناو دووکاندا بووم. کەسێک کە لەبەردەم دووکانەکەدا وەستابوو برینداربوو. تێنەگەشتم چی روویدا''.