ھەرێمی کوردستان.. ٢٤ كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هه‌زار و ١٧٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".
Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هه‌زار و ١٧٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ١٧ هه‌زار و ١٣ پشکنین، سێ هه‌زار و ١٧٢ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە دھۆک هه‌زار و ٤٤٢ حاڵه‌ت، سلێمانی ٨٢٥ حاڵەت، ھەولێر ٧٨٥ حاڵەت، گه‌رمیان ٨٤ حاڵه‌ت و هه‌ڵه‌بجه ٣٦ حاڵه‌ت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ٢٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە هه‌شت حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، هه‌شت حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك، پێنج حاڵه‌ت له پارێزگای سلێمانی، دوو حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و، یه‌ك حاڵه‌ت له گه‌رمیان بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٤٩ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٤٤ ھەزار و ٥١ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٨٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.