ھەرێمی کوردستان.. ١٦ كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانییان له‌ده‌ستدا
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٦٩٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".
Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٦٩٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ١٢ هه‌زار و ٨٧٧ پشکنین، هه‌زار و ٦٩٥ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٣١٤ حاڵەت، سلێمانی ١٦ حاڵەت، دھۆک هه‌زار و ٣٣٢ حاڵه‌ت و راپه‌ڕین ٣٣ حاڵه‌ت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە سێ حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، سێ حاڵه‌ت له پارێزگای سلێمانی و، ٧ حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك، دوو حاله‌ت له گه‌رمیان و یه‌ك حاڵه‌تیش له راپه‌ڕین بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٣٠ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٣١ ھەزار و ٩٥٨ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٧٨٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.