ھەرێمی کوردستان.. تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته ٢٠٨ هه‌زار كه‌س
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٧٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".
Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٧٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شه‌ش هه‌زار و ٨٤٩ پشکنین، هه‌زار و ٧٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە دهۆک ٦١١ حاڵەت، لە ھەولێر ٣٦٠ حاڵەت و سلێمانی ١٠٧ حاڵەت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە پێنج حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، چوار حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك، یه‌ك حاڵه‌ت له پارێزگای سلێمانی و یه‌ك حاڵه‌تیش له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٢٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٠٨ ھەزار حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٦٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ئێستا له پارێزگای دهۆك ٧٤ هه‌زار و ٥٤٧ كه‌س، له پارێزگای سلێمانی ٦٧ هه‌زار و ٧١١ كه‌س، لە پارێزگای هه‌ولێر ٦١ هه‌زار و ٨٦٠ کەس و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش سێ هه‌زار و ٨٨٢ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
هاوكات له‌و ژماره‌یش چوار هه‌زار و ٦٢٦ كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه كه بەو پێیە، له سلێمانی دوو هه‌زار و ١١٧ كه‌س، له هه‌ولێر هه‌زار و ٢٥٥ كه‌س، له دهۆك هه‌زار و ١٠٠ كه‌س و له هه‌ڵه‌بجه‌ش ١٥٤كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانییان له‌ده‌ستداوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن