تەندروستی, کۆڤید- ١٩

گومان لەسەر ئەو حەبە دروست بووە کە فایزەر بۆ رێگەگرتن لە کۆرۆنا بەرهەمی هێناوە

حکوومەتی ئەمریکا بەمەبەستی چارەسەرکردنی ٢٠ ملیۆن کەس حەبی "Paxlovid" لە فایزەر کڕیووە و لە بەرامبەردا، زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلاری داوە بەو کۆمپانیایە.

Mücahit Oktay  | 10.05.2022 - نوێکردنەوە : 10.05.2022
گومان لەسەر ئەو حەبە دروست بووە کە فایزەر بۆ رێگەگرتن لە کۆرۆنا بەرهەمی هێناوە

New York

نیویۆرک – AA

لە ئەمریکا گومان لەسەر سوودەکانی حەبی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دروست بوو کە لەلایەن کۆمپانیای فایزەر بەرهەم هێندراوە و لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ مۆڵەت بۆ بەکارهێنانی وەرگیراوە.

دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ژمارەیەک لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە حەبە، پزیشکان و لایەنە تەندروستییەکان لە ئەمریکا کەوتوونەتە گومان لەبارەی چالاکی و کاریگەری حەبی "Paxlovid" کە فایزەر بۆ رێگەگرتن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەرهەمی هێناوە و لە ماڵەوە دەتواندرێت بەکار بهێندرێت.

پسپۆڕان لێکۆڵینەوەیان لەسەر هەزار کەسی پێگەیشتوو کردووە کە ئەو حەبەیان بەکار هێناوە و ئاماژە بەوە دەدەن ئەم حەبە کە بە وەگرتنی مۆڵەت بە ناوی بەکارهێنانی بۆ کەسانی پێگەیشتوو بۆ کەمکردنەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ خراوەتە بازاڕ "هێشتا زۆر شت ماوە لەسەری بزاندرێت".

تیمی پزیشکانی لێکۆڵینەوەکە باسیان لەوە کردووە کە چەند رۆژێک دوای تەواوکردنی ماوەی پێنج رۆژ لە وەرگرتنی "Paxlovid"، نیشانەکانی کۆرۆنا دەرکەوتوونەتەوە و ئاماژەیان بەوە داوە کە نازانن ئاخۆ لەو کەسانەی دوای بەکارهێنانی حەبەکە تووشی کۆرۆنا بوونەتەوە ئەم نەخۆشییە لەوانەوە دەگوازرێتەوە یان نا بۆ کەسانی دیکە و دڵنیا نین لەوەی کە پێویست بەوە دەکات چارەسەری تایبەتی بە "Paxlovid" وەربگیرێت یاخود نا.

ئاندی پەکۆسز لە زانکۆی جۆن هۆپکینز دەڵێت "لەوانەیە Paxlovid بەتەواوی گوشار نەخاتە سەر ڤایرۆسەکە و ببێتە هۆی هاتنە ئارای کۆرۆنای گۆڕاوی خۆڕاگر".

هەفتەی رابردوو فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا "FDA" رایگەیاند کە "بەڵگەیان لەبەردەستدا نییە" بیسەلمێنێت ئەم جۆرە حەبە بۆ ئەوانەی دووبارە تووشی کۆرۆنا بوونەتەوە بەسوود بێت.

حکوومەتی ئەمریکا بەمەبەستی چارەسەرکردنی ٢٠ ملیۆن کەس حەبی "Paxlovid" لە فایزەر کڕیووە و لە بەرامبەردا، زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلاری داوە بەو کۆمپانیایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın