جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ژماره‌ی تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرانسەرى جيهان ٤٤ مليۆنى تێپه‌ڕاند

ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان، ٤٤ مليۆنى تێپەڕاند.

Gamze Türkoğlu Oğuz  | 28.10.2020 - نوێکردنەوە : 28.10.2020
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرانسەرى جيهان ٤٤ مليۆنى تێپه‌ڕاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان، ٤٤ مليۆنى تێپەڕاند.

بە گوێرەى دوايين زانيارییه‌كانى ماڵپەرى "Worldometer" ، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، كە لە شارى وهان سەر بە هەرێمى هوبەى لە‌ چین سه‌ریهه‌ڵدا و لە سەرانسەرى جيهان تەشەنەی كرد، بۆ ٤٤ مليۆن و ١٧ هەزار و ٧٥٥ حاڵه‌ت بەرزبووەتەوە.

زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە هەشت مليۆن و ٩٧٧ هەزار و ٥٩٣ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە.

له‌دوای ئەمريكا، هيندستان (حەوت مليۆن و ٩٧٤ هەزار و ٩٦٣)، بەڕازيل (پێنج مليۆن و ٤١٥ هەزار و ٦٧١)، رووسيا (يەك مليۆن و ٥٤٧ هەزار و ٧٧٤)، فەڕەنسا (يەك مليۆن و ١٦٥ هەزار و ٢٧٨)، ئيسپانيا (يەك مليۆن و ١٥٦ هەزار و ٤٩٨)، ئەرژەنتين (يەك مليۆن و ١٠٢ هەزار و ٣٠١)، كۆلۆمبيا (يەك مليۆن و ٢٥ هەزار و ٥٢)، بەريتانيا (٩١٧ هەزار و ٥٧٥) و مەكسيك ا (٨٩٥ هەزار و ٣٢٦) حاڵه‌تى تووشبوون بە (COVID-19).

لە سەرانسەرى جيهان يەک مليۆن و ١٦٧ هەزار و ٧٨٠ كەس دوای تووشبوونیان ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و ٣٢ مليۆن و ٣٠١ هەزار و ١١١ تووشبووى په‌تاكه‌ دوای چارەسەری پزیشکیی، چاكبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın