Sarmand Hameed
07 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2020
هەولێر - AA
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی و وەزیری تەندروستیی حکوومەتی عێراق، حەسەن تەمیمی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا تاوتوێی رەوشی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لە عیراق و هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سامان بەرزنجی جەختی لە داواکاری دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشکی و سازدانەوەی ئامێرەکان و هاوکارییەکانی نێودەوڵەتی و بوودجەکانی بڕیاردراو و پشکی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، سامان بەرزنجی بانگهێشتی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی عێراق، حەسەن تەمیمی کردووە بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی لەنزیکەوە کۆبوونەوە لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە پەیوەندی نێوان هەردوو وەزارەت.