تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٣٦٩ حاڵەتی تووشبوون و پێنج گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٤٥٦ کەس چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 03.12.2021 - نوێکردنەوە : 04.12.2021
هەرێمی کوردستان.. ٣٦٩ حاڵەتی تووشبوون و پێنج گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٤٥٦ کەس چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID -١٩)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ١٧٠ کەس، ١٠٧ لە ھەولێر، ٦٣ لە سلێمانی،١٤ لە گەرمیان، ١٢ لە راپەڕین و سێ کەسیش لە ھەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٥٦ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٢١١ بووە، ١٣٠ لە ھەولێر، ٨٥ لە سلێمانی، ١٢ لە گەرمیان، ١٠ لە ھەڵەبجە و ھەشت کەسیش لە راپەڕین بووە.
ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە سێ لە سلێمانی و دوو کەسەکەی دیکە لە ھەولێر بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٥٤٢ ھەزار و ٤٧٦ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣٧٦ ھەزار و ٤٩٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و شەش ھەزار و ٩١١ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٣٦٤ ھەزار و ٢٧٦ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا پێنج ھەزار و ٣٠٩ کەس لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın