Hawkar Yaseen
11 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٦٧ تووشبوو، ١١٠ لە سلێمانی، ٧٥ لە دهۆک، سێ کەس لە گەرمیان، سێ لە راپەڕین و سێ کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣٤ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٦٨ کەس، ٥٨ کەس لە دهۆک و هەشت کەسیش لە سلێمانی.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیش لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس لە هەولێر و یەک کەس لە سلێمانی و کەسێک لە دهۆک.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا یەک ملیۆن و ٢٥٤ هەزار و ٨٨١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە تا ئێستا ١١١ هەزار و ٨٧٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش ١٠٥ هەزار و ١٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٣٠٨ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
هەروەها سێ هەزار و ٥٥١ کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.