تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٢٦٨ تووشبوون و چوار گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٦٥٤ کەس چاکبوونەتەوە، چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 05.06.2021 - نوێکردنەوە : 06.06.2021
هەرێمی کوردستان.. ٢٦٨ تووشبوون و چوار گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٦٥٤ کەس چاکبوونەتەوە، چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١٧٧ کەس، ٦٥ لە سلێمانی و ٢٦ لە هەولێر.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٥٤ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٣١ کەس، ٢٠٧ لە سلێمانی، ٢٠٣ لە هەولێر و ١٣ کەسیش لە هەڵەبجە بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە گەرمیان، یەک کەس لە هەولێر و یەک کەسەکەی دیکە لە سلێمانی بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٩٢٠ هەزار و ١٤٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٧٢ هەزار و ٧٥١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٣١٢ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٥٩ هەزار و ٩٨٨ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا هەشت هەزار و ٤٥١ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın