Sarmand Hameed
11 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2021
هەولێر- AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردهوه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٣٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار ٢٠٤ کەس چاکبوونەتەوە، ١٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٣٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٦٠٤ کەس، ٤٦٤ لە هەولێر ، ٤٢٩ لە سلێمانی، ٥٦ لە گەرمیان، ٤٧ لە هەڵەبجە و ٣٢ کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٠٤ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٨٧ کەس، ٣٧٣ لە سلێمانی، ٣٤٠ لە هەولێر، ٧٣ لە گەرمیان، ٢١ کەس لە راپەڕین و ١٠ کەسیش لە هەڵەبجە بووە.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە هەشت لە دهۆک، چوار لە هەولێر، یەک لە سلێمانی و یەک کەسیش لە راپەڕین بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٦١٥ هەزار و ٨٣٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٢٥٩ هەزار و ٧٠٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٩٨٤ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٨ هەزار و ٣٩٧ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٤٦ هەزار و ٣٢١ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.