تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٢٥٣ حاڵەتی تووشبوون ٢٢ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٥٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٥٤٧ کەس چاکبوونەتەوە، ٢٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 16.09.2021 - نوێکردنەوە : 17.09.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٢٥٣ حاڵەتی تووشبوون ٢٢ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٥٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٥٤٧ کەس چاکبوونەتەوە، ٢٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID -19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٥٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٤٧١ کەس، ٣٦٢ لە دهۆک، ٣٢٤ لە هەولێر،٥٧ لە گەرمیان، ٣٨ لە راپەڕین و یەک کەسیش لە هەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٤٧ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٨٠٠ کەس،٣٩٦ لە سلێمانی، ٢٢٣ لە دهۆک، ٥٥ لە گەرمیان، ٤٢ لە هەڵەبجە و ٣١ کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە نۆ لە هەولێر، حەوت لە دهۆک و شەش کەسیش لە سلێمانی بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ١٣ هەزار و ٦٢٤ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣١٥ هەزار و ٥٥٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و پێنج هەزار و ٦٦٣ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٠ هەزار و ٨٩٥ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٢٨ هەزار و ٩٩٧ کەس لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın