تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ١١٤ حاڵەتی تووشبوون ١٦ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١١٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٨٨٣ کەس چاکبوونەتەوە، ١٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 12.10.2021 - نوێکردنەوە : 13.10.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ١١٤ حاڵەتی تووشبوون ١٦ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١١٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٨٨٣ کەس چاکبوونەتەوە، ١٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID -19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١١٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٤٠٢ کەس، ٣٩٨ لە هەولێر، ١٣٧ لە دهۆک، ١٢٧ لە راپەڕین، ٢٩ لە هەڵەبجە و ٢١ کەسیش لە گەرمیان بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٨٨٣ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٦٥٤ کەس، ٦٠٠ لە هەولێر، ٥٤٣ لە سلێمانی، ٤٤ لە گەرمیان، ٣٠ لە هەڵەبجە و ١٢ کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە شەش لە سلێمانی، پێنج لە هەولێر، چوار لە دهۆک و یەک کەسیش لە گەرمیان بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٢١٤ هەزار و ١٧٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣٤٤ هەزار و ٧٤٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و شەش هەزار و ٥٤ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٣١٧ هەزار و ١٤٦ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٢١ هەزار و ٥٤٥ کەس لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın