توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ تووشی كۆرۆنا بوو

گوتەبێژی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، موراد ئونگۆن: "سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە".

Kenan Irtak  | 24.10.2020 - نوێکردنەوە : 26.10.2020
سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ تووشی كۆرۆنا بوو

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

گوتەبێژی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، موراد ئونگۆن رایگەیاند كە سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بووە.

موراد ئونگۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "دوای ئەنجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەكرەم ئیمامئۆغڵو دەركەوت كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە".

ئەوەیشی نووسیووە: "لەئێستادا سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و رەوشی تەندروستیی باشە".

لای خۆیەوە پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلی كایا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "پەیوەندیم بە سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، ئەكرەم ئیمامئۆغڵووە كردووە و هیوای چاكبوونەوەمان بۆ خواستووە".

بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی توركیا، تا ئێستا 357 هەزار و 693 كەس لە توركیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە لەو ژمارەیە 311 هەزار و 520یان چاكبوونەتەوە و نۆ هەزار و 658ی دیكەیش گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın