Dmitri Chirciu
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
مۆسكۆ – AA
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە رووسیا گەیشتە یەک ملیۆن و ٥٤٧ هەزار و ٧٧٤ کەس.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و بەره‌نگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٦ هه‌زار و ٥٥٠ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای بوون، ئه‌مه‌ش زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونه به كۆرۆنا له رۆژێكدا له‌و وڵاته تاكوو ئێستا كه تۆمار كرابێت. به تۆماركردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٥٤٧ هه‌زار و ٧٧٤ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ٣٢٠ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢٦ هه‌زار و ٥٨٩ كه‌س.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١،١ ماوەتەوە و له‌سه‌دا ٢٦،٤ی تووشبووان هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و ٣١٢ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ٦١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٤٠٥ هه‌زار و ٣٥٢ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار و ٥٠٣ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه کە ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا ئه‌نجامدراون گەیشتوەتە ٥٨ ملیۆن و ٢٠٠ پشکنین.
بەهۆی زۆری ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا دووبارە رێوشوێنە تەندروستییەکان لە رووسیا دەگیرێنەوە بەر و لە سبەیەوە هاووڵاتییان پێویستە لە هەموو شوێنە گشتییەکاندا دەمامک بەکاربهێنن.
هەروەها لە کاتژمێر ١١ی شەو تا شەشی بەیانی تەواوی یانە شەوانەییەکان، چێشتخانە و باڕەکان دادەخرێن.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا. له كۆتایی مانگی ئاداریشه‌وه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرا.
له یەکی ئه‌یلووله‌وه ساڵی نوێی خوێندن له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كردووه و به‌ستنی ده‌مامك و رەچاوکردنی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵاتی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كراوه‌ته ناچاری.