Emel Gözellik,Behlül Çetinkaya
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٤١ ملیۆن و ٥٢ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٤١ ملیۆن و ٥٢ هه‌زار و ٢٠٥ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ١٢٩ هه‌زار و ٧٦١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ٣٠ ملیۆن و ٦٣٢ هه‌زار و ٧٧٢ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و نۆ ملیۆن و ٢٨٩ هه‌زار و ٦٧٢ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، هه‌شت ملیۆن و ٥٢٠ هه‌زار و ٣٠٧ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٢٢٦ هه‌زار و ١٤٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.