توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. شەش هەزار و ٤٣٦ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٦٥ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا‌

لە تورکیا له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٤٨ هەزار و ٦٣٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٤٣٦ كەس ئەنجامى پشكنينەكەيان پۆزەتيڤ بووە و ١٦٥ كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانیان لەدەستداوە.

Selma Kasap  | 17.01.2021 - نوێکردنەوە : 18.01.2021
توركيا.. شەش هەزار و ٤٣٦ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٦٥ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا‌

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٤٨ هەزار و ٦٣٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٤٣٦ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ١٦٥ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشته‌كه‌، ١٤٨ هەزار و ٦٣٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٤٣٦ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ١٦٥ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٨٠٣ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی هەشت هەزار و ٨١٢ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ دوو مليۆن و ٢٦٢ هەزار و ٨٦٤ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٧ مليۆن و ٣٧٢ هەزار و ٨١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٣٨٧ هەزار و ١٠١ حاڵه‌ت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٣ هەزار و ٩٩٧ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٢٠١ نەخۆشە.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٥ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٠،٦ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣١،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın