بەڕازیل.. گیانلەدەستدانی سێ هەزار و ٦٩٣ کەسی دیکە بە کۆرۆنا
لە بەڕازیل كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٤٥ هه‌زار و ٢٥ كه‌س، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته ١٣ ملیۆن و ٣٧٣ هه‌زار و ١٧٤ كه‌س.
Buenos Aires
بۆینس ئایرس - AA
لە بەڕازیل لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٦٩٣ كه‌س بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، كۆی گشتیی ئه‌وکەسانه‌ی بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە لەو وڵاتە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٤٥ هه‌زار و ٢٥ كه‌س، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٣ هه‌زار و ٣١٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، ١٣ ملیۆن و ٣٧٣ هه‌زار و ١٧٤ كه‌س.
هەروەها ژمارەی ئەوکەسانەی کە پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١١ ملیۆن و ٧٩١ هه‌زار و ٨٨٥ كه‌س.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، لە سەرانسەری جیهان لە دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆرترین کاریگەریی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لەسەرە.