بەڕازیل.. گیانلەدەستدانی سێ هەزار و 769 کەسی دیکە بە کۆرۆنا
لە بەڕازیل كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٢٥ هه‌زار و ٢٨٤ كه‌س، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته ١٢ ملیۆن و ٨٣٩ هه‌زار و ٨٤٤ كه‌س.
Buenos Aires
بۆینس ئایرس - AA
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٧٦٩ كه‌س لە بەڕازیل بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، لەگەڵ گیانلەدەستدانی سێ هەزار و ٧٦٩ کەسی دیکەدا بە کۆرۆنا لەو وڵاتەدا، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٢٥ هه‌زار و ٢٨٤ كه‌س، ٩١ هه‌زار و ٩٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، ١٢ ملیۆن و ٨٣٩ هه‌زار و ٨٤٤ كه‌س.
هەروەها ژمارەی ئەوانەی لە بەڕازیل پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١١ ملیۆن و ٢٣٩ هه‌زار و ٩٩ كه‌س.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه لە سەرانسەری جیهان لە دوای ئەمریکا زۆرترین کاریگەریی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لەسەرە.
لە میانی هەفتەی رابردوودا، تێکڕای حاڵەتەکانی رۆژانەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە بەڕازیل، دوو هەزار و ٩٠٠ و حاڵەتەکانی تووشبوونیش لەسەروو ٧٥ هەزار حاڵەتەوەیە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن