جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ئەمریکا..ئامارەکانی دامەزراوەیەکی تەندروستی گیانلەدەستدانی یەک ملیۆن کەسی بە کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و رێگریگرتن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC)، ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە تاکو ئەمڕۆ یەک ملیۆن کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە.

Mücahit Oktay  | 17.05.2022 - نوێکردنەوە : 18.05.2022
ئەمریکا..ئامارەکانی دامەزراوەیەکی تەندروستی گیانلەدەستدانی یەک ملیۆن کەسی بە کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە

New York

نیویۆرک - AA

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و رێگریگرتن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC)، ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە تاکو ئەمڕۆ یەک ملیۆن کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو زانیارییەی کە پشتبەست بە ئامارەکانی بەڵگەی گیانلەدەستان کە لەلایەن ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و رێگریگرتن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC) ئامادەکراوە، لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ئێستا و لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا ژمارەی ئەو ئەمریکییانەی کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە یەک ملیۆن کەس.

ئەوەش راگەیەندرا کە گیانلەدەستدانەکان بەھۆی کۆرۆناوە تەنھا سێ مانگی پێویست بووە بۆ ئەوەی لە ٩٠٠ ھەزارەوە بگاتە یەک ملیۆن کەس.

ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە نیوەی ئەوانەی کە بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بووە واتا لەدوای خستنەبەردەستی بەکارھێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆناوە تۆمارکراوە.

ھەرچەندە شارەزایانی بواری تەندروستیی ماوەیەکی زۆرە گومانیان لە ژمارەی راستەقینەی گیانلەدەستدان بەھۆی کۆرۆنا لە وڵاتانی وەکو ھیندستان، بەڕازیل و رووسیا ھەیە بەڵام لە ئەمریکا زۆرترین رێژەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەھەموو ئەو وڵاتانەی کە راگەیەندراوە، تۆمارکراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın