Sarmand Hameed
13 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2019
عەممان - AA
وەزیری تەندروستیی ئوردن، سەعد جابر رایگهیاند حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی H1N1 ناسراو بە پەتای ئەنفلۆنزای بەراز بۆ ٩٠ حاڵەت بهرزبووهتهوه.
بەپێی تەلەڤیزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئوردن، سەعد جابر روونیکردووەتەوە، زۆرینەی تووشبووەکان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و تەنها چەند حاڵەتێکیان لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.
بەگوتەی جابر حاڵەتەکان نەگەیشتوونهتە ئاستی مەترسیدار و دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
هاوکات وهزیری تهندروستیی ئوردن داوای لە هاووڵاتییان کردووە، ئاگاداربن و هەنگاوی پێویست بۆ خۆپاراستن بگرنە بەر.
سەعد جابر تیشكی خستووهته سهر ئهوهی دەرمانی پێویست لەبەردەستدایە و سەرجەم نەخۆشخانەکانی سەربه وەزارەتی تەندروستیی و کەرتی تەندروستی خراونەتە حاڵەتی ئامادهباشییهوه.
راشیگهیاندووه: "نەخۆشییەکە بۆمان نەگەڕاوهتەوە، بەڵکو دەرنەچووە، ئەو ڤایرۆسە لە ئوردن و ناوچەکە ماوەتەوە و ساڵانە سەرهەڵدەداتەوە".
ئەمە یەکەمجار نییە کە ڤایرۆسی H1N1 لە ئوردن دهردهكهوێت، بەڵکو لە چەند ساڵی رابردوودا بەهەمان شێوە سەریهەڵدابوو.
ساڵی ٢٠٠٩، ڤایرۆسی H1N1 لە شێوەی پەتا لە مەکسیکەوە سەری هەڵدا و بەجیهاندا بڵاوبوویەوە، و ئەوکات هەزاران کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە، گیانیان لەدەستدا.