Hemın Othman Mohammed
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2016
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه له باره‌ی ئاسایشی خۆراك له ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه، له ناو هه‌ندێ هه‌مبه‌رگردا DNAی مشك و مرۆڤ بینراوه.
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه، كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی Clear Labs، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر گه‌ردیله‌ی گۆشتی 250 هه‌مبه‌رگر و گۆشتی به‌ستووی هه‌مبه‌رگر كرد كه وه‌ك نموونه له فرۆشیاران و دووكانه‌كانی فاست فود له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا كۆی كردبوونه‌وه.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له به‌رهه‌می 97 ماركه، ده‌ركه‌وت كه‌وا له سیانیاندا DNAی مشك هه‌بووه و، له یه‌كێكیشیاندا DNAی مرۆڤ.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا گوایه ئه‌و DNAیانه‌ی له ههمبهرگرهكاندا دۆزراونه‌ته‌وه زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ نییه.
هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌ی DNAیه‌كانی مشك و مرۆڤ دیاری نه‌كراوه به‌ڵام باس له‌وه كراوه كه ره‌نگه DNAی مشك بگه‌ڕێته‌وه بۆ پیسایی مشك و DNAی مرۆڤیش بگه‌ڕێته‌وه بۆ تاڵه قژی مرۆڤ خۆی.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه‌وا %14ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه كێشه‌یان هه‌یه. نموونه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه %14ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا گۆشتی ساخته به‌كارهێنراوه، له‌بری گۆشتی سوور کە گۆشتی هه‌رزانتر وه‌ك گۆشتی مریشك و قه‌ل به‌كار هێنراوه. جگه له‌وه‌ش له‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌گوترا له گۆشتی گوێره‌كه دروست كراوه، گۆشتی به‌راز هه‌بووه، له‌و به‌رهه‌مه‌شی ده‌گوترا له گۆشتی به‌رخ دروست كراوه، گۆشتی گوێره‌كه به‌دیكراوه.
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه رووهكییهكانیش كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه %23.6ی ئه‌و به‌رهه‌مانه كێشه‌یان هه‌یه، له دووانیاندا گۆشت هه‌بووه، له 14یاندا مادده‌ی كه‌م به‌كارهێنراوه، بۆ نموونه له‌و ههمبهرگرەی ده‌گوترێت له فاسۆلیای ره‌ش دروست كراوه، فاسۆلیای ره‌شی تیایدا نه‌بووه.
هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه له 47 نموونه‌ی فاست فوود كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، 38یان كالۆری زۆریان تێدا بووه.