چین مانگی ده‌ستكردی چاودێری زه‌وی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد
چین مانگی ده‌ستكردی Gaofın-10 كه به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار روون چاودێری زه‌وی ده‌كات، ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.
Beijing
په‌كین – AA
چین مانگی ده‌ستكردی Gaofın-10 كه به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار روون چاودێری زه‌وی ده‌كات، ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی Şinhua بڵاوی كرده‌وه Gaofın له بنكه‌ی ئاراسته‌كردنی مانگی ده‌ستكردی تاییون له ویلایه‌تی شانسی ره‌وانه‌ی ئه‌و رێگایه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا كه پێشتر دیاری كرابوو.
مانگه ده‌ستكرده‌كه كه له رێگای مووشه‌كی Long March-4C (دوور مەودا)ه‌وه ئاراسته‌كرا، ده‌توانێت لە کەمتر لە مه‌ترێكه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئێجگار روون وێنه بگرێت و ره‌وانه‌ی زه‌وی بكاته‌وه.
Gaofın بۆ چاودێری شوێن، پلاندانان بۆ شار، نه‌خشه‌كێشانی تۆڕه‌كانی رێگا، مه‌زه‌نده‌ی به‌روبوومی ره‌نێوهاتوو، كاره‌كانی فریاگوزاری كاره‌ساته سروشتییه‌كان و پڕۆژه‌ی نه‌وه و رێگا به‌كارده‌هێندرێت.
ئه‌و مانگه ده‌ستكرده و ئه‌و موشه‌كه‌ی پێی ئاراسته كرا له‌لایه‌ن ئه‌كادیمای ته‌كنه‌لۆژیای بۆشایی ئاسمان-فڕینی شانگهای سه‌ر به كۆمپانیای زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و فڕۆكه‌وانی چین پێشخراوه و ئاماژه به‌وه دراوه كه زنجیره‌ی مووشه‌كی رێپێوانی مه‌زن له كاتی ئاراسته‌كردنی مانگه ده‌ستكرده‌كه‌دا ٣١٤ بووه.
پڕۆژه‌ی مانگی ده‌ستكردی Gaofın له ٢٠١٠ ده‌ستی پێكردووه.
چین دوای ئه‌مریكا و رووسیا به‌شداری له "پێشبڕكێی بۆشایی ئاسمان"دا كردووه و له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به پێشكه‌وتنه خێراكانی ده‌ناسرێته‌وه؛ ئامانجی ئه‌وه‌یه له رێگای پڕۆژه‌كانی وه‌ك مانگه ده‌ستكرده هه‌ستپێكراوه‌كان له دووره‌وه، مانگه ده‌ستكرده‌كانی چاودێری و جێگیركردنه جیهانییه‌كان، بونیاتنانی وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی هه‌میشه‌یی له رێگای بۆشایی ئاسماندا، كاروباره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مانگ، دۆزینه‌وه له مه‌ریخ و موشته‌ری له ٢٠٤٥ ببێته "سه‌ركرده‌ی بۆشایی ئاسمان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن