تەكنەلۆجيا و زانست, عێراق

پێشانگای تەکنەلۆجیای ھایتێکس لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگای روانگە، نارین سەلام: "١٨٦ کۆمپانیای بواری تەکنەلۆجیا لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیی لە پێشانگای تەکنەلۆجیای ھایتێکس لە ھەولێر بەشدارن".

Zana Natık Kerem  | 29.06.2022 - نوێکردنەوە : 03.07.2022
پێشانگای تەکنەلۆجیای ھایتێکس لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت

Arbil

‏ھەولێر - AA

پێشانگای تەکنەلۆجیای ھایتێکس لە ھەولێر، بە بەشداریی ١٨٦ کۆمپانیا، نۆ زانکۆ، نوێنەرایەتی ٣٠ وڵات و ٣٢ پرۆژەی گەنجان بەڕێوەدەچێت کە تیایدا تەکنەلۆجیای نوێ دەخرێنە ڕوو.

لەوبارەیەوە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگا روانگە، نارین سەلام لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا، پێشانگای نێودەوڵەتی ھایتێکس تایبەتە بە تەکنەلۆجیا لە دوێنێ دووشەممەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە لە ھەولێر کراوەتەوە و تا رۆژی ٣٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند: "بۆ ئەمساڵ، ١٨٦ کۆمپانیای بواری تەکنەلۆجیا لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیی، نۆ زانکۆ، نوێنەرایەتی ٣٠ وڵات و ٣٢ پرۆژەی گەنجان لە پێشانگاکە بەشدارییان کردووە و بەرھەمە نوێیەکانیان نمایش دەکەن".

ئامانج لە کردنەوەی پێشانگاکە، رەخساندنی ھەلی کار و ھاندانی گەنجانە بۆ دەستپێکردنی کاری نوێ، ھەروەھا خستنەڕووی تەکنەلۆجیای نوێیە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın