هەولێر.. وەقفی مەعاریفی تورکیا دەستی بە چالاکییە پەروەردەییەکانی کرد
- وەقفی مەعاریفی تورکیا دوای ئەوەی کۆڵیژی ئیحسان دۆغرەمەجی لە هەولێر رادەستکرا، لەئێستادا دەستی بە چالاکییە پەروەردەییەکانی لە خوێندنگەکە کردووە.
Arbil
هەولێر- AA
وەقفی مەعاریفی تورکیا دوای ئەوەی کۆڵیژی ئیحسان دۆغرەمەجی لە هەولێر رادەستکرا، لەئێستادا دەستی بە چالاکییە پەروەردەییەکانی لە خوێندنگەکە کردووە.
بەڕێوەبەری وەقفی مەعاریفی تورکیا لە عێراق، محەمەد ئەمین شیمشەک لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد وەک یەکەم خوێندنگەی وەقفەکە لە هەولێر لەئێستادا لەسەر ئاستی باخچەی ساوایان، بنەڕەتی و ئامادەیی خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان پێشکەش دەکات و توانای وەرگرتنی هەزار و ٥٠٠ خوێندکاری هەیە.
محەمەد ئەمین شیمشەک باسی لەوەشکرد کۆی ژێرخانی پەروەردەیی خوێندنگەکان تەواوبووە و ئامادەیە لە مانگی ئابدا دەست بە چالاکییە پەروەردەییەکان بکات. هاوکات دەستیانکردووە بە وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ .
شیمشەک تیشکی خستەسەر ئەوەی لە خوێندنگەکانی ئەواندا خوێندکارانی نەتەوە و رەگەزی جیاواز بوونیان هەیە و بەوشێوەیەش هاووڵاتییبوونی جیهانیی بە کردەیی لە لای ئەوان رەنگی داوەتەوە.
وەقفی مەعاریفی تورکیا لە زیاتر لە ١٠٠ خوێندنگەی دەرەوەی تورکیادا زیاتر لە ١٠ هەزار خوێندکاری هەیە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن