Abdullah Shukur
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
وەزارەتی دادی ئەمریکا لە نووسراوێکی رەسمیدا کە بۆ دادگای فیدراڵی رەوان کردووە، رایگەیاندووە کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای) بۆ شکاندنی پاسوۆردی ئایفۆنێکی تایبەت بە فرۆشیارێکی ماددەی ھۆشبەر پێویستی بە ھاوکاری کۆمپانیای ئەپڵ ھەیە.
بەرپرسی ئێف بی ئای جەیمز کۆمێی دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند کە ئەو رێگایەی بۆ شکاندنی پاسوۆردی ئایفۆنی سەید رەزوان فارووق ئەو کەسەی کە ساڵی پار ھێرشی تیرۆریستی لە شاری سان بێرناندینۆ ئەنجامدا، لەوانە نییە بۆ مۆدێلەکانی دیکەی ئایفۆن بەکاربێت.
لەمبارەیەوە دادوەری دادگای ناوچەی رۆژھەڵاتی نیویۆرک، جەیمز ئۆرێنستین، لە ٢٩ی شوبات بڕیاری دابوو بەوەی کە ھیچ رێککارێکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی فەرمان بە کۆمپانیای ئەپڵ بکرێت بەمەبەستی شکاندنی پاسوۆردی ئایفۆن.
وەزارەتی دادی ئەمریکاش بڕیارەکەی رەوانەی دادگای تێھەڵچوونەوە کردووە.