تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, عێراق

یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان بەبێ بەشداریی هاندەران دەست پێدەکاتەوە

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان.

Sarmand Hameed  | 24.10.2020 - نوێکردنەوە : 25.10.2020
یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان بەبێ بەشداریی هاندەران دەست پێدەکاتەوە

Arbil

هەولێر - AA

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان.

بە گوێری بەیانی ژمارە ژمارە (٥٣)ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەم بڵاوکرایەوە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێکەوتی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان.

لە بەیانەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە پێویستە یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت.

لە بەیانەکەدا وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکان دیاری نەکراوە و ئەمە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هێڵدراوەتەوە.

جێی ئاماژە، لە ٢٥ی تەمووزی رابردوو، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتی خولەکانی تۆپی پێی دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رووی لە هەڵکشان کرد.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٦٨ ھەزار و ٤٤ تووشبوو کە لەنێویاندا دوو ھەزار و ٢٨٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە و ٣٩ هەزار و ٦١١ کەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە و چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın