ئیستانبوڵ - AA
لە نیوەی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ئەنجامی3-2 سەرکەوت بەسەر هەڵبژاردەی بەلجیکا-دا.
یارییەکە لە شاری تۆرینۆ-ی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، لە خولەکی 37دا یاریزان یانیک کاراسکۆ گۆڵی یەکەمی بۆ بەلجیکا تۆمار کرد.
دوای چوار خولەک یاریزان، رۆمێلو لوکاکو گۆڵی دووەمی بۆ هەمان هەڵبژاردە تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 0-2 کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 62دا یاریزان، کەریم بەنزەمە گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا تۆمار کرد.
لە خولەکی 69دا یاریزان کیلیان مباپێ بە پەناڵتی گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ فەڕەنسا تۆمار کرد.
لە کۆتا ساتەکانی یارییەکە و لە خولەکی 90دا یاریزان تیۆ هێرناندێز گۆڵی سێیەمی بۆ فەڕەنسا تۆمار کرد.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ قۆناغی کۆتایی سەرکەوت و بڕیارە رووبەڕووی ئیسپانیا ببێتەوە.