ھەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی خۆلی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا)، خافێر تێباس بارودۆخی وەرزشی عێراقیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی کردووە لە سەرۆکی خۆلی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا)، خافێر تێباس و شاندی یاوەری.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی وەرزشی لە عێراق و پەرەپێدان بە چالاکییەکانی خولی تۆپی پێ لە عیراق تاوتوێ کراوە و لەوبارەیەوە محەمەد شیاع سوودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە چوارچێوەی کارنامەی حکوومەتەکەیدا، پابەندن بە پشتیوانیکردنی کەرتی ورەزشی لە عێراق.
باسی لەوەشکردووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، وەرزش و چالاکییەکانی تەوەرێکی سەرەکین لە ڕوانگەی عێراقدا لە جیھاندا، چونکە وەرزش کۆڵەکەیەکی چالاکی ئابوورییە کە وزە دەبەخشێت، دەرفەت دروست دەکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لای خۆیەوە سەرۆکی خۆلی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا)، خافێر تێباس ستایشی پاڵپشتی بەردەوامی حکوومەتی عێراقی کردووە بۆ چالاکییە وەرزشییەکان و بەتایبەتی تۆپی پێ و جەختی لەوە کردووەتەوە کە تۆپی پێی لە عێراق پێشکەوتنێکی بەرچاو بەخۆوە بینووە.