بەرلین- AA
لەمیانەی هەفتەی ٢٧ی یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا (بوندێس لیگا)، یانەی بایرن میونخ بە ئەنجامی ٤-٠ لە یانەی ئونیۆن بەرلینی بردەوە.
یارییەکە لە یاریگای ئالیانز بەڕێوەچوو و لە خولەکی ١٦دا یاریزان، کینگسلێی کۆمان گۆڵی یەکەم، لە خولەکی ٢٥دا یاریزان، نیانزۆو کواسی گۆڵی دووەم و لە خولەکی ٤٥+١دا یاریزان، رۆبێرت لەڤەندۆڤسکی گۆڵی سێیەمیان بۆ یانەی بایرن میونخ تۆمارکرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتایی هات.
لەدەستپێکی نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٤٧دا یاریزان لەڤەندۆڤسکی گۆڵی چوارەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٤-٠ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی بایرن میونخ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٦٣ خاڵ و پێگەی خۆی لە ریزبەندی یەکەمی بوندێس لیگا دا پاراست.
لە بەرامبەریشدا یانەی ئونیۆن بەرلین، ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٣٨ خاڵ و لە ریزبەندی هەشتەمدا مایەوە.
هەروەها ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکانی دیکەی بوندێس لیگا بەم شێوەیە بوون:
شتوتگارت- ئاوگسبورگ: ٣-٢
ماینز ٠٥- ئارمینیا بیەلەفێڵد: ٤-٠
هێرتا بەرلین- هۆفێنهایم: ٣-٠
گرۆوتەر فورت- فرایبورگ: ٠-٠