Esin Işık
05 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
ساڵی ڕابردوو، تورکیا ڕووبەڕووی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بوویەوە کە بە "کارەساتی سەدە" ناوبانگی دەرکرد و دوو بوومەلەرزەی بەهێزی ٧.٧ و ٧.٦ پلەی ڕیختەری ١١ پارێزگای هەژاند.
بە هۆی بوومەلەرزەکانەوە، کە هەریەکە لە پارێزگاکانی قەهرەمان مەڕەش، هاتای، عوسمانییە، ئادیامان، دیاربەکر، شانڵی ئورفا، کلیس، ئادانا، ماڵاتیا و ئەلازیغی گرتەوە، ٥٣ هەزار و ٥٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا.

بە هۆی بوومەلەرزەکە هەروەها ١٠٧ هەزار و ٢١٣ کەسیش بریندار بوون.
بوومەلەرزەکە کاریگەری هەبوو لەسەر ڕووبەری ١٢٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە و ١٤ ملیۆن هاووڵاتی.

بە هۆی بوومەلەرزەکەوە ١١ پارێزگا، ١٢٤ شارۆچکە و ٦ هەزار و ٩٢٩ گوند زیانیان بەر کەوت.
تورکیا بەهۆی ئەو کارەساتەوە حەفت ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند و تێکڕای ئەو ١١ پارێزگایەشی بە ناوچەکانی کارەساتبار و دۆخی لەناکاو ڕاگەیاند.

بۆ فریاکەوتنی لێقەوماوان ٦٥٠ هەزار کارمەندی حکوومەت و ڕێکخراوی جیاجیاکان دەستبەکار بوون و هەتا ئێستاش حکوومەتی تورکیا لە هەوڵ دایە بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی لێقەوماوان بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و چاککردنەوەی ژێرخانی پارێزگاکان کە زیانی بەرکەوتووە.
