توركيا, شیکردنەوە

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەڵامی برێت مەکگورک دەداتەوە

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکانی نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژ بە داعش، برێت مەکگورک لە بەرامبەر تورکیای دایەوە.

Abdullah Shukur  | 19.01.2019 - نوێکردنەوە : 20.01.2019
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەڵامی برێت مەکگورک دەداتەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکانی نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژ بە داعش، برێت مەکگورک لە بەرامبەر تورکیای دایەوە.

کاڵن لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی ئەو وتارەی برێت مەکگورک-ی دایەوە کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست دژی تورکیا نووسیبووی.

کاڵن وەڵامی ئەو وتارەی مەکگورک-ی دایەوە کە تیایدا لە چوارچێوەی ھەڵسەنگاندنی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، لێدوانی دژ بە تورکیای بڵاوکردووەتەوە و ستایشی رێکخراوەکانی تیرۆریستی کردووە.

ئیبراهیم کاڵن رایگەیاندووە: "شرۆڤەیەکی ھەڵەیە. ئەو تۆماتانەی ئاراستەی تورکیاتان کردووە بە تەواوی بێ مانایە، تەنھا دووبارەکردنەوەی پروپاگەندەی پەکەکەیە، تورکیا گیانی ھەزاران لە عەرەب و کورد و سریانی و پێکهاتەکانی دیکەی رزگار کردووە. دەتانەوێت ژیانێکی دیکە بە پەکەکە بدەنەوە".

مەکگورک لە وتارەکەیدا رەخنەی لە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تایبەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا گرتووە و بەرگریی لەوەش کردووە کە تورکیا ھاوپەیمانێکی متمانەپێکراو نییە، ولە وتارەکەیدا ستایشی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی کردووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın