Ekrem Payan
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
شرنه‌خ – AA
گرووپێكی موزیك كه له سه‌نته‌ری گه‌نجانی سه‌ربه فه‌رمانگه‌ی وه‌رزش و لاوانی شرنه‌خ دامه‌زراوه، ده‌یانه‌وێت له پێشبڕكێی ده‌نگخۆشی گه‌نجانی توركیادا، پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌و شه‌ش گه‌نجه‌ی كه له گرووپهكهدان و ئه‌ندامی سه‌نته‌ری گه‌نجانی شرنه‌خ-ن له ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌وه‌ی له پێشبركێی ده‌نگخۆشی گه‌نجانی توركیا كه له ١٩ی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی وه‌رزش و لاوانی شرنه‌خ، به‌یتوڵڵا بیرلیك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێشبڕكێی سه‌نته‌ره‌كانی گه‌نجان له شرنه‌خ به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه ئه‌مساڵ به ئۆنلاین ئه‌نجام ده‌درێت و گوتی: "له پێشبڕكێكانی كۆتایییشدا كه له مانگی ئه‌یلوولدا به‌ڕێوه‌چوون گه‌نجانی شرنه‌خ پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا".
مه‌رد ئای یه‌كێك له ئه‌ندامانی گرووپه‌كه به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ٢٠ رۆژه هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت به باشترین شێوه نوێنه‌رایه‌تی شرنه‌خ بكه‌ن و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن.