Mustafa Hatipoğlu
09 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2021
ئیستانبوڵ – AA
به‌هۆی ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی کە له ئێواره‌ی دوێنێوە ئیستانبوڵی گرتووه‌ته‌وه چه‌ند دارێك دهركێشران و كه‌وتنه‌خواره‌وه و پارچه‌كانی چه‌ند قوچهبانێكیش لێك ترازان و بە ئاسماندا بەرزبوونەوە.
له ئێواره‌ی دوێنێوه گه‌رده‌لوولێك چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری ئیستانبوڵ-ی گرتووه‌ته‌وه.
به‌هۆی به‌هێزی گه‌رده‌لووله‌كه‌وه، پارچه‌كانی چه‌ند قوچهبانێك لێك ترازان و بە ئاسماندا بەرزبوونەوە و دواتر كه‌وتنه سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و زیانیان به ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یاند.
هه‌روه‌ها دارێكیش به‌هۆی به‌هێزی گه‌رده‌لووله‌كه‌وه كه‌وته خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو، هەروەها دارێكی دیكه له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی شاره‌كه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی راگیراودا كه‌وته خواره‌وه و زیانی به ئۆتۆمبێله‌كه گه‌یاند و دواتر داره‌كه بڕدرایه‌وه.