Kemal Karadağ
03 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە کەشتی 'رازۆنی' کە لە بەندەری ئۆدیساوە بەڕێکەوت و دوێنێ لە دەروازەی دەریای رەش لە گەرووی ئیستانبوڵ لەنگەری گرت، کاتژمێر ١٠:٠٠ پشکنینی بۆ دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە هاتووە ''کەشتی 'رازۆنی' کە لە بەندەری ئۆدیسا لە ئۆکرایناوە بەڕێکەوت و دوێنێ لە دەروازەی دەریای رەش لە گەرووی ئیستانبوڵ لەنگەری گرت، کاتژمێر ١٠:٠٠ پشکنینی بۆ دەکرێت".