Etem Geylan,Muhammet Ali Kemal
16 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە کێشەیان لەگەڵ گەلی ئەڵمانیادا نییە بەڵکو کێشەی ئەوان لەگەڵ حکوومەتی ئەڵمانیادایە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەرنامەیەکی هاوبەشی هەریەک لە ئەی تی ڤی، ئەی خەبەر و ئەی نیوزدا، هەڵسەنگاندنی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا لەماوەی رابردوودا کرد.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا بەوەی ''کە ئایا لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ئاسایی دەبنەوە؟''، ئەردۆغان رایگەیاند:
''لە ئێستادا پێویستە لە چەند لایەکەوە تەماشای رووداوەکە بکرێت. ئایا کێشەی ئێمە لەگەڵ حکوومەت یان گەلی ئەڵمانیادایە؟ ئێمە کێشەمان لەگەڵ گەلی ئەڵمانیادا نییە بەڵکو کێشەی ئێمە لەگەڵ حکوومەتی ئەڵمانیادایە. دژیەکی لەنێو حکوومەتی ئەو وڵاتەدا هەیە. دەبینن کە بۆچوونی مەسیحییە دیموکراتەکان جیاوازە، هی سۆسیال دیموکراتەکان جیاوازە، بۆچوونی لیبراڵەکان جیاوازیی هەیە، چەپەکان هەن، بۆچوونی ئەوانیش جیاوازە، ئەمە جگە لەوەی بۆچوونی پارتی سەوزیش جیاوازە. ئەمانە لە پرۆسەی ریفراندۆمەکەی ئێمەدا، بەداخەوە کە هەموو سنوورەکانی ئەدەب و ئادابیان بەزاند. ئاقڵانەترین سیاسەت لەو دەمەدا دیسان لە لایەن مێرکڵەوە ئەنجامدرا. مێرکڵ هێندەی ئەوانی دیکە بە توندی هێرشی نەکردە سەر ئێمە، زۆرتر بە وریاییەوە مامەڵەی کرد، بەڵام بەداخەوە پارتی سەوز، دەستەی چەپی توندئاژۆ، تەنانەت لیبراڵەکان، SPDیش هەموو ئەمانە، هەڵمەتیان دژی ئێمە بەرپاکرد''.
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوەکرد کە ئەڵمانیا چوار هەزار و ٥٠٠ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەی پەناداوە و گوتی: "چوار هه‌زار و 500 تیرۆریستیی په‌كه‌كه له وڵاته‌كه‌تاندا په‌ناده‌ده‌ن له ژماره‌یه زیاتر هه‌یه كه‌متر نییه، به‌خێویان ده‌كه‌ن، به‌پاره پشتیوانیان ده‌كه‌ن، فهتۆچییەكان، ئه‌وانه‌ی له توركیا هه‌ڵدین له وڵاته‌كه‌تاندا به‌خێویان ده‌كه‌ن، هه‌موو جۆره توانایه‌كیان بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن، قوتابخانه‌كانیان، رێكخراوه‌كانیان، ئێمه له رێگه‌ی رێكخستنی ههواڵگریمانهوه دۆسیه‌كانمان ده‌نێرین، هیچ گوێی پێ ناده‌ن، دوای ئه‌وه كاتێک دوو سێ سیخورتان له توركیا له لایه‌ن پۆلیسی توركه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن ناڕه‌حه‌ت ده‌بن و ده‌ڵێن ' ئه‌وانه‌مان بده‌نه‌وه'. پێدانه‌وه‌ی ئه‌وه په‌یوه‌سته به بڕیاری دادگاوه. چوار هه‌زار و 500 دۆسیه‌م پێداویت، ئایا ده‌توانیت بیده‌یت؟ نایده‌یت. چێم پێ ده‌ڵێیت ' دادگا هه‌یه' لای تۆ دادگا هه‌یه، ئایا لای من نییه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سه‌ندیكاكان په‌یوه‌ست نین به بڕیاره‌كه‌وه، ئه‌وانه‌ی لای من له ئێستادا پهیسوهتن به بڕیاره‌كه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ركراون. داوای ئه‌وه له من ده‌كه‌یته‌وه كه ده‌ستبه‌سه‌رن، حوكمی دادگا هه‌یه، له ئیستاشدا دادگاییان به‌رده‌وامه به‌ڵام سه‌ندیكاكان دۆخیكی له‌و شێوه‌یان نییه. له شه‌قامه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه. هه‌موو جۆره پشتیوانیه‌كیان ده‌كه‌ن، پۆلیستان ده‌یانپارێزن، رێپێوان ده‌كه‌ن، هه‌موو شتێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دژ به توركیا هه‌موو جۆره جووڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن. ببوورن ئێمه ده‌ستخۆشی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه ناكه‌ین".
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌فته‌ی داهاتوو له ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و، گوتی: "دوای هه‌ڵبژاردن چی ده‌بێت، له ئیستادا نازانم به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نابێت. كه‌شه‌كه ده‌گۆڕێت، چونكه ئه‌وانه پێویستیان به توركیا هه‌یه".