توركيا, ژيان

کۆچەرییەکانی چیای ئاگری لەڕێی بەکارهێنانی وزەی خۆرەوە کێشەی کارەبایان چارەسەر کردووە

- نەبوونی کارەبا گەورەترین کێشەی کۆچەرییەکانی چیای ئاگری-یە، بەڵام لەئێستادا ئەم کێشەیەیان لەڕێی بەکارهێنانی وزەی خۆرەوە چارەسەر کردووە.

30.06.2020 - نوێکردنەوە : 01.07.2020
کۆچەرییەکانی چیای ئاگری لەڕێی بەکارهێنانی وزەی خۆرەوە کێشەی کارەبایان چارەسەر کردووە

ئیدر- AA

ئەو کۆچەرییانەی بۆ لەوەڕاندنی ماڵاتەکانیان کۆچیان بۆ کوێستانەکانی چیای ئاگری و دامێنی زنجیرە چیاکانی ئاراس کردووە، بەهۆی نەبوونی هێڵی گواستنەوەی کارەبا لە کوێستانەکاندا پەنایان بۆ بەکارهێنانی وزەی خۆر بردووە.

کۆچەرییەکانی پارێزگای ئیدر لە پاڵ هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی لەوەڕگا رووبەڕووی گرفتەکانی کەشوهەوا دەبنەوە.

یەکێکی دیکە لە کێشەکانی کۆچەرییەکان نەبوونی هێڵی گواستنەوەی کارەبایە لە بەشێکی کوێستانەکاندا، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیەش پەنایان بردووەتە بەر بەکارهێنانی پانێڵی تایبەت بە کۆکردنەوەی وزەی خۆر و لەم رێگەیەوە رەشماڵەکانیان رووناک دەکەنەوە.

ئەو کۆچەرییانەی لە کوێستانەکانی کۆرهان، سەرداربوڵاک، گەڤرۆ، بیلیجان و کارابوڵاک وەرزی هاوین بەسەردەبەن، وزەی خۆر بۆ بەکارهێنانی تەواوی ئامێرە کارەباییەکانیان بەکاردێنن.

ئەو پانێڵانەی لەسەر رەشماڵەکان داندراون لە رۆژدا، وزەی خۆر کۆدەکەنەوە و لە شەودا بەو وزەیە رەشماڵەکان رووناک دەکەنەوە، کۆچەرییەکان، مۆبایلەکانیان و ئەو لایتانەی بەرکاری دەهێنن هەر بەهۆی ئەم پانێڵانەوە بارگاوی دەکەنەوە.

له‌ لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، كۆچه‌ریی، یڵدرم ئه‌ركوش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد وزه‌ی خۆر له‌ كوێستانه‌كان كاری زۆر بۆ ئاسان كردوون.

یڵدرم ئه‌ركوش گوتی: "به‌و وزه‌یه‌ی كه‌ له‌ پانێڵه‌كان ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، لایتی ده‌ستی و مۆبایله‌كانمان بارگاوی ده‌كه‌ینه‌وه. به‌ شه‌وان به‌و وزه‌یه‌ی كه‌ به‌ درێژایی رۆژ كۆبووه‌ته‌وه‌، خیوه‌ته‌كانمان رووناك ده‌كه‌ینه‌وه‌. پێداویستییمان له‌ ته‌زووی كاره‌با له‌ پانێڵه‌كانی خۆره‌وه‌ به‌ده‌ستده‌هێنین‌".

- "وزه‌ی خۆر ژیانی ئاسان كردووین"

هاوكات كۆچه‌رییه‌كی دیكه‌، ئوغور كابور ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد پێشتر له‌ڕێگه‌ی لۆكسی گازییه‌وه‌ خیوه‌ته‌كانیان رۆشن كردووه‌ته‌وه‌ و گوتی: "ئێستا بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاره‌یه‌ك بده‌ین، له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆره‌وه‌ خیوه‌ته‌كانمان رووناك ده‌كه‌ینه‌وه‌. وزه‌ی خۆر ژیانی زۆر ئاسان كردووین. بۆنی نییه‌ و زۆر جوانیش رۆشنی ده‌كاته‌وه‌. پێشتر پیلمان به‌كارده‌هێنا بۆ رادیۆكانمان، ئێستا به‌ كاره‌با كاری پێ ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئامێره‌ كاره‌باییه‌كانی دیكه‌مان، مۆبایله‌كانمان به‌ وزه‌ی خۆر بارگاوی ده‌كه‌ینه‌وه". ‌


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın