Halis Kalkan,Ali Kemal Zerenli
26 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2024
هاتای - AA
لە قەزای دۆرتیۆڵ لە پارێزگای هاتای، بارهەڵگرێک دوای ئەوەی شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستدا و چووە ئاڕاستەی بەرامبەر و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشا، شەش کەسی یەک خێزان لە ناو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای دۆرتیۆڵ-پایاس ڕوویدا، کە تیایدا بارهەڵگرێک کە شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستدابوو، پەڕیەوە ئاڕاستەی بەرامبەر و خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکدا.
دوا بە دوای ڕووداوەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستیی و پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران.

لە ئاکامی ئەو ڕووداوەدا شەش کەسی ناو ئۆتۆمبێلەکە کە یەکێکیان منداڵ بوو گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
لە پاش چارەسەری سەرەتایی، بریندارکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی حکوومی دۆرتیۆڵ.
هاوکات شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستگیرکرا.