توركيا

پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی سوپرایز لە سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ خوێندکارێکی زانکۆ

Burcu Çalık, Muhammet Ali Kemal  | 09.12.2018 - نوێکردنەوە : 09.12.2018
پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی سوپرایز لە سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ خوێندکارێکی زانکۆ

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون لە رێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دیمەنی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەنێو ئۆتۆمبیلی سەرۆکایەتییدا لەگەڵ خوێندکارێکی زانکۆدا لەژێر ناونیشانی "پیاوێکی جوان، رەجەب تەیب ئەردۆغان" بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون لە میانی هاتنە دەرەوەی لە بەشدارییکردن لە پرۆگرامێکدا لە ئیستانبوڵ، لاوێکی بینیوە کە ویستوویەتی نامەیەکی بداتێ، لەبەرامبەردا ئەردۆغان ئۆتۆمبیلی سەرۆکایەتیی راگرتووە و نامەکەی لە لاوەکە کە ناوی ئایلین ئیبراهیمئاغائۆغڵوە و خوێندکاری زانکۆیە، وەرگرتووە و بۆ چەند ساتێک گفتوگۆیان کردووە.

دواتر لەنێو ئۆتۆمبیلەکەدا ئەردۆغان نامەی خوێندکارەکە دەخوێنێتەوە و بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە ئایلین ئیبراهیمئاغائۆغڵوەوە دەکات و زانیاریی سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو کێشەیەی لەنێو نامەکەدا باسکراوە، وەردەگرێت.

فەخرەددین ئاڵتون لە رێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، دیمەنی ساتەکانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەنێو ئۆتۆمبیلی سەرۆکایەتییدا لەگەڵ خوێندکارەکەی زانکۆدا لەژێر ناونیشانی "پیاوێکی جوان، رەجەب تەیب ئەردۆغان" بڵاوکردووەتەوە. لەو کاتەدا کە ئەردۆغان لەگەڵ خوێندکارەکەدا گفتوگۆ دەکات، لەنێو ئۆتۆمبیلەکەدا گۆرانییەکی موعەززەز ئەرسۆی بە ناوی "وێنەکانی نێو ئەلبومەکە" لێدەدرێت و لە ڤیدیۆکەی ئاڵتوندا گۆرانییەکە رەنگی داوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın