Mazın Asad
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتووندا، ھەستیارییەکی زۆر نیشان دەدەن بۆ ئەوەی زیان بە خەڵکی سڤیل نەگات.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە، پاککردنەوەی عەفرینە لە گشت تیرۆریستان بە پەکەکە/پەیەدە و داعشەوە.
لاى خۆشیەوە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی رایگەیاند کە تورکیا رۆڵێکی گرنگی لە ھەوڵەکانی دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە سووریا ھەیە و بە ستایشەوە باسی لە ھەوڵەکانی تورکیا کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و شکستھێنان بەو رێکخراوە تیرۆریستییە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان و تێرێزا مەی، کۆکبوون لەسەر ئەوەی لە نزیکەوە لە پەیوەندیدا بن لەبارەی ھەوڵەکانی دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ پرسی سووریا.