Ali Kemal Akan
17 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2023
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "پێکەوە کێشەکانمان چارەسەر دەکەین، بەسەر ئاستەنگەکاندا سەر دەکەوین، دەبینە خەمڕەوێنی یەکدی و لە سەرکەوتنەکانماندا دڵخۆش دەبین. خوا یار بێت لەگەڵ ئێوەدا رۆژانی زۆر خۆش دەبینین. متمانەم بە پشتیوانی بەهێزی ئێوەی گەنج هەیە بۆ ٢٨ی ئایار".
سەرکۆمار ئەردۆغان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بۆ گەنجان بڵاو کردەوە و سوپاسی تەواوی ئەو گەنجانەی کرد کە لە ١٤ی ئایار چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە ئازادانە دەنگی خۆیان دا.
ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەوەی کە گەنجانی تورکیا بوونەتە نموونەیەکی جوان بۆ گەنجانی جیهان و شانازییان پێوە دەکات، نووسیوویەتی: "ئێوە هیوا و بیلبیلەی چاوی ئێمەن و تکایە مەهێڵن کەس ژەهری خۆی بۆ ئێوە بگوازێتەوە و ئێوە پەلکێشی ئەو تارمایییە بکات کە ژیانیان پڕە لە دۆڕان لە هەڵبژاردنەکان و رابردوویان پڕە لە شکست".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-دا هاتووە: "پێکەوە کێشەکانمان چارەسەر دەکەین، بەسەر ئاستەنگەکاندا سەر دەکەوین، دەبینە خەمڕەوێنی یەکدی و لە سەرکەوتنەکانماندا دڵخۆش دەبین. خوا یار بێت لەگەڵ ئێوەدا رۆژانی زۆر خۆش دەبینین. متمانەم بە پشتیوانی بەهێزی ئێوەی گەنج هەیە بۆ ٢٨ی ئایار".