Ramal Abdullah Mahmood
15 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2017
بایبورت – AA
ئەو پێشانگا فۆتۆگرافیە لەو وێنانە پێکهاتووە کە لە کاتی هەوڵی کودەتا شکخستخواردووەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی و دیمەنەکانی دواتریش کە لەلایەن کامێرامانانی ئاژانسی ئانادۆڵو گیراون، بە دیداری هاووڵاتییانی بایبورت شادبوون.
بەهەماهەنگی لەنێوان پارێزگای بایبورت و شارەوانی بایبورت پێشانگای "١٥ی تەمووز بەرزبوونەوەی هەستی نیشتیمانی" لە حەوشەكەی مزگەوتی یاقوتییە لە شەقامی جمهورییەت کرایەوە.
پارێزگاری بایبورت عەلی هەمزە پەهلیڤان لە گوتەیەکیدا داوای لێخۆشبوونی لە خوا بۆ شەهیدانی ١٥ی تەمووز کرد و هیوای چاکبوونەوەیشی بۆ برینداران خواست.
پەهلیڤان ئاماژەی بەوە دا لە شەوی ١٥ی تەمووز ئاژانسی ئانادۆڵو ئەرکێکی زۆر گرنگی ئەنجامدا، وایکرد بە وێنەگرتنی ئەو دیمەنانە ئەو هەوڵە نەزۆک و ناپاکەی فەتۆ بە زیندوویی لە یادگەماندا بمێنێتەوە، گوتی: "١٥ی تەمووز بوو بە خاڵی وەرچەرخان بۆ وڵات و گەلەکەمان. بوێری، وریایی، پێداگیری و باوەڕی گەلە خۆشەویستيەکەمان کە بەدرێژایی مێژوو سەرکەوتنی تۆمارکردووە، سەرکەوتنێکی دیکە تۆمار بکات و داستانی ئەو سەرکەوتنە بنووسێتەوە".
پەهلیڤان بە ئاماژەدان بە رووداوەکانی ئەو شەوە بەبیری هێنایەوە لەسەر داوای سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان گەل رژایە سەر شەقامەکان لە دژی ئەو هەوڵە ناپاک و قێزەونەی فەتۆ و هەرەسی بەو هەوڵە هێنا.
سەرۆکی شارەوانی بایبروتیش مەتە مەمیش ئاماژەی بەوە دا کە بە هەوڵ و کۆششی کارمەندانی ئاژانسی ئانادۆڵو رووداوەکانی ئەمشەوە وێنەیان گیرا و بوونە بەڵگە، گوتیشی: "لە دۆخێکدا کە رەوشی ئەمنی سەقامگیر نەبوو کارمەندانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە رێگەی زوومی کامێراکانیانەوە ئەو رووداوانەیان بۆ ئێمە گواستەوە. لەوانەیە نووسین لە یادگەی ئێمەدا بسڕدرێتەوە بەڵام سڕینەوەی وێنەکان لە یادگەی ئێمەدا ئاسان نییە".
ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت