Hanife Sevinç,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
پرۆسەی ده‌نگدان بۆ دووبارەکردنەوەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ له كاتژمێر ٠٨:٠٠ه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له ٣١ی ئادار له شەشی ئایاردا بڕیاری دا به دووبارهکردنەوەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن كه دابووی به كاندیدی جه‌هه‌په، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌مڕۆ ده‌نگده‌رانی ئیستانبوڵ سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ هه‌ڵده‌بژێرن كه ماوه‌ی پێنج ساڵ له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت. كاندیدی هاوپه‌یمانی جمهور (ئاك پارتی)، بینالی یڵدرم و كاندیدی هاوپه‌یمانی میلله‌ت (جه‌هه‌په)، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو و كاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت، نه‌جده‌ت گۆكچنار و كاندیدی پارتی وه‌ته‌ن، مسته‌فا ئیلكه‌ر یوجه‌ل له كێبڕكێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته.
لیستی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئادار هیچ نوێكارییه‌كی تیادانهكراوه و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا به‌كارده‌هێنرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نوێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه ئه‌وانه‌ی له ئێستادا ١٨ ساڵیان پڕكردووه‌ته‌وه و له سه‌ربازیی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناتوانن ده‌نگ بده‌ن.
له ٣٩ شارۆچكه‌ی ئیستانبوڵ ده‌نگده‌ران كه ژماره‌یان ١٠ ملیۆن و ٥٦٠ هه‌زار و ٩٦٣ كه‌سه له‌سه‌ر ٣١ هه‌زار و ٣٤٢ سندوق ده‌نگ ده‌ده‌ن؛ له‌وانه‌یش ٦٢یان له گرتووخانه‌كان و ١٥٦ گه‌ڕۆكن بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشن و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و له‌سه‌ر جێگان.
دەنگدەرانی پارێزگای ئیستانبوڵ تا كاتژمێر ١٧:٠٠ کاتیان لەبەردەستە بۆ ده‌نگدان.