Ramal Mahmood
27 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
- لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ٩٤ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ٩ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە لە باکووری سووریا خاپوور کران.
- لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن بەپاڵپشتی چڕی وشکانی و ئاسمانی گەڕەکەکانی جەبەل خربات کانیسا-یان لە باشووری ئەختەرین کۆنترۆڵ کرد. لە ئاکامی پێکدادانەکان دوو جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەست دا و ١٦ی دیکەش بریندار بوون.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ٩٤ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ٩ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە لە باکووری سووریا خاپوور کران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەروویانەوە داعش، درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا دەستی پێکردووە، پێی نایە رۆژی ٦٥مینی.
سوپای تورکیا رایگەیاند "لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن بەپاڵپشتی چڕی وشکانی و ئاسمانی گەڕەکەکانی جەبەل خربات کانیسا-یان لە باشووری ئەختەرین کۆنترۆڵ کرد. لە ئاکامی پێکدادانەکان دوو جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەست دا و ١٦ی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی ئاراستەکردنی گولـلە هاوەن لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ناوچەی توایس کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی باشووری مارع جەنگاوەرێک بە سووکی بریندار بوو.
جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا ١٦٤ گەڕەکیان کۆنترۆڵکردووە کە رووبەڕەکەی نزیکەی هەزار و ٣٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٩٤ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ٩ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە لە باکووری سووریا خاپوور کران.
تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنییەکان بە پشتیوانی جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دەستپێکی ئۆپۆراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا ٣١مینی چێنراو و هەزار و ٣٥٦ بۆمبی دەستییان پووچەڵ کردووەتەوە.