Ekip
20 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار دووپاتی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ تورکمانەکانی عێراق کردەوە.
خولوسی ئاکار لە میانی سەردانەکەی بۆ هەولێر، سەردانی بارەگای بەرەی تورکمانی عێراقی کرد و لەلایەن بەرپرسانی باڵای پارتەکە لە سەرووریانەوە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێم و ئهندامی ئهنجوومهنی بهرێوهبردنی بهرهی توركمانی، ئایدن مهعروف پێشوازیی لێکرا.
لە میانی دیدارەکەدا، خولوسی ئاکار جەختی لە بەردەوامی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەرەی تورکمانی عێراقی کردەوە و گوتی: "دڵی ٨٣ ملیۆن هاووڵاتیی تورکیا لەگەڵ ئێوەیە".
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد کە لە میانی سەردانەکەی بۆ عێراق ژمارەیەک دیداری گرنگ و بەرهەمداری لە بەغدا و هەولێر ئەنجامداوە و جەختی لە گرنگی هەماهەنگی بۆ دۆزینەوەی رێگەی چارەی هاوبەش بۆ کێشەکان کردەوە.
خولوسی ئاکار هیوای خواست بەزووترین کات کۆتایی بە سەرجەم کێشەکان بێت لە سەروویانەوە پرسی تیرۆر.
وەزیری بەرگریی تورکیا گوتیشی: "تورکیا هیوا خوازە تورکمان لەگەڵ براکانی دیکەی عێراقییمان بە ئاسایش و ئاشتی بژین" و جەختی لەوەشکردەوە کە گەورەترین بەربەست لەبەردەم ئەمەدا رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیە.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ هەولێر و بەر لە کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ عێراق و گەڕانەوەی بۆ تورکیا سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی کرد و چاوی کەوت بە کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، هاکان کاراچای و کارمەندانی کونسوڵخانەکە.
جێی ئاماژەیە، رۆژی دووشەممە وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا، یاشار گولەر بە سەردانێک گەیشتە عێراق و لە بەغدا لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆمار، بەرهەم ساڵح و سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی و هاوتا عێراقییەکەی، جومعە عناد سەعدوون و وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی کۆبووەوە.
دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئاکار و شاندی یاوەری هاتنە هەولێر و رۆژی سێشەممە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نیچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.