وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "پەلامارەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئیدانە دەکەین"
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی،رایگەیاند: "ئاستی رێوشوێنەکان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نێردەی وڵاتانی دیکە و کارمەندانیان لە وڵاتەکەمان، بەرزکراونەتەوە".
Ankara
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی، وێڕای ئیدانەکردنی پەلامارەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە، رایگەیاند: "ئاستی رێوشوێنەکان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نێردەی وڵاتانی دیکە و کارمەندانیان لە وڵاتەکەمان، بەرزکراونەتەوە".
حامی ئاکسۆی لە وەڵامێکی نووسراودا بۆ پرسیارێکدا لەوباریەوە رایگەیاند:
"هێرشە چەکدارییەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە، ئیدانە دەکەین. لایەنە پەیوەندییدارەکانمان بەمەبەستی دەستگیرکردنی هێرشکارەکان و روونکردنەوەی سەرجەم لایەنەکانی رووداوەکە کارەکانیان دەستپێکردووە. ئاستی رێوشوێنەکان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نێردەی وڵاتانی دیکە و کارمەندانیان لە وڵاتەکەمان، بەرزکراونەتەوە".
لە راگەیەنراوێکیشدا کە پێشتر لەلایەن پارێزگای ئەنقەرەوە بڵاوکرابوویەوە، ئاماژە بەوەکرابوو دەورووبەری کاتژمێر ٠٥:٣٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە کە تا ئێستا ناسنامەیان نەزانراوە، کە لەنێو ئۆتۆمبیلێکی رەنگ سپیدا بوون و ئۆتۆمبیلەکە لەسەر شەقامی ئەتاتورک لە حاڵەتی رۆیشتندا بووە، شەش فیشەک ئاڕاستەی دەروازەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە کراوە. باس لەوەشکرابوو کە پەلامارەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.