Özgür Alantor,Hamza Sefa Yılmaz,Erkut Kargın
26 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2024
کاستامۆنو - AA
لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە قەزای تاشکۆپرو لە پارێزگای کاستامۆنو، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕووداوەکە لە نزیک گوندی ئالاتارلا ڕوویدا کە شۆفێرەکە کۆنترۆڵی پاسەکەی لەدەستداوە، بەو هۆیەشەوە پاسەکە لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و کەوتووەتە کێڵگەیەکەوە و وەرگەڕاوە.
دوا بە دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی جەندرمە و ئاگرکوژێنەوە و تەندروستیی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
لەو ڕووداوەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٣ کەسی دیکە برینداربوون کە برینی سیانیان سەختە.