Emre Ilıkan,Zafer Tayfur
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
وان - AA
دوای ئەو بارانە بەلێزمەیەی کە دوێنێ قەزای باشکالە سەربە پارێزگای وان-ی گرتەوە و لافاو دروست بوو و بەهۆیەوە شەش خانوو رووخان، ئەمڕۆش لە ناوچەی ئەسەنیاماچ بەهۆی بەردەوامی باران بارینەوە لافارو دروست بووەوە.
ئەمڕۆ لە کاتی کارەکانی پاککردنەوەی ئەو خۆڵ و خاشاکەی لافاوەکەی کۆیکردبووەوە، سەرلەنوێ باران بارییەوە و تیمەکان کارەکەیان راگرت، تیمەکانی جەندرمەش هاووڵاتییانیان ئاگادارکردووە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.
بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی دوای نیوەڕۆ ناوچەکەی گرتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە خانوو و ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتن.
پێش دروستبوونی لافاوەکەی ئەمڕۆ، قایمقامی قەزاکە کە لەگەڵ لێژنەکان سەرقاڵی دیاریکردنی زیانەکان بوو، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە دوێنێ بەهۆی لافاوەکەوە شەش خانوو رووخاون و ٣٠ خانووش زیانی زۆریان بەرکەوتووە.