Sidar Can Eren,Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Ömer Tarsuslu,Günay Nuh,Yunus Hocaoğlu
30 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2023
ئەرزەڕۆم - AA
لە وەرزی بەهاردا لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، دێرسم و ئەردەخان بەفر باری.
ئەو زریانە بەهێزەی ئێوارەی دوێنێ لە ئەرزەڕۆم کاریگەر بوو، گۆڕا بۆ بەفربارین.
لە شارەکەدا پلەکانی گەرما کە چوار پلەی ژێر سفری سەدی بوون، بەفربارین بەردەوامە.
هاوکات ناوچە بەرزەکان و ناوەندی شارەکە بە بەفر سپیپۆش بووە.
بەشێک لە هاووڵاتییان سەقفی ئۆتۆمبێلەکانیان و بەردەم شوێنکارەکانیان پاککردەوە کە بە بەفر داپۆشرابوون، بەشێکیش هەوڵیان دا بە هەڵکردنی چەترەکانیان خۆیان لە بەفربارین بپارێزن.
- قەرس
لە قەرس بارانبارینی پچڕپچڕ، گۆڕا بۆ بەفربارین.
ئەو بەفرەی لە شەوەوە دەستی پێ کرد، ناوەندی شارەکەی سپیپۆش کرد. بەشێک لە هاووڵاتییان ئۆتۆمبێلەکانیان لەو بەفرەی کە لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەڵەکەببوو، پاککردەوە.
کەشوهەوای سارد و بەفربارین کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی قەزای ساریکامیش دروست کرد.
یەکێک لە هاووڵاتییان بەناوی بونیامین جەنگیز بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، کەشوهەوا لەم دواییانەدا سارد بووە و گوتی: "بەیانی کە خەبەرمان بووەوە زۆر سەرمان سوڕما لە کۆتایی مانگی ئادار نزیک دەبینەوە، بەفر لە ساریکامیش دەبارێت".
تیمە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە کارەکانی رادانی بەفری سەر رێگاکان و خوێڕێژکردنی سەر رێگاکان کرد.
- دێرسم
ئەو بارانبارینەی کە شەوی رابردوو لە دێرسم دەستی پێ کرد لە قەزاکانی ئۆڤاجیک و پولومور گۆڕا بۆ بەفر.
بەفربارین شۆفێرانی دووچاری ئاستەنگی کرد لە رێگا سەرەکییەکانی قەزاکاندا.
لە دارستانەکانی قەزاکاندا ئەو گوڵانەی کە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا گوڵیان دەکردبوو، بە بەفر داپۆشران.
- ئەردەخان
بەفربارین کە دوێنێ لە ناوچە بەرزەکانی ئەردەخان دەستی پێ کرد لە شەودا لە سەرتاسەری پارێزگاکە کاریگەر بوو.
شارەکە بە بەفر سپیپۆش بوو.