Zana Natık Kerem
30 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2022
ھەولێر ــ AA
ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، موسەننا ئەمین رایگەیاند کە ئەوان یەکگرتوون، پەکەکە نین و عەقڵ و لۆجیک و رێبازی خۆیان ھەیە لەناو ئەجێندای کەسدا نیین.
موسەننا ئەمین لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وەڵامی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەی داوەتەوە لەسەر ھێرشکردنیان بۆسەر ھەڵوێستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و رایگەیاند "سەرەتا ئەگەر رەخنە دەگرن بیگرن، نە ئێمە لەسەروو رەخنەوەین و نە رەخنەی ئەوان شتێک لە ھەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە کێشەی نەتەوەکەمان دەگۆڕێت، لەھەر شوێنک بێت لای ئێمە بەرژەوەندی کوردستان ژمارە یەکە و دەبێت پارێزراو بێت".
ئاماژەی بەوەیش داوە کە چارەسەرکردنی ھەر گرفتێکیش لە تورکیا بە رێگای ئاشتیی، گفتوگۆ و خەباتی مەدەنیی دەکرێت لە چوارچێوەی یاسا و رێکاری بەرکار و بنەمای مافی مرۆڤ.
ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، موسەننا ئەمین هەروەها تیشکی خستووەتەسەر ئەوەی کە ھەڵوێستی یەکگرتوو لاواز نییە، ئەوان پێیان وایە لاوازە و رایگەیاندووە "ئێمە شتی ژێربەژێرمان لەگەڵ کەسدا نییە، ئێمە سەرنجی خۆمان ھەیە و راشکاوانە قسەی خۆمان کردووە".
لە کۆتاییدا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوە داوە "ئێمە یەکگرتووین، پەکەکە نین و عەقڵ و لۆجیک و رێبازی خۆمان ھەیە لەناو ئەجێندای کەسدا نیین".